کوردستان

03:59 - 07/09/2019

ناوه‌رۆكى رێككه‌وتنى به‌رهه‌م ساڵح و مه‌لابه‌ختیار‌

پەیسەر پرێس


به‌رهه‌م ساڵح و مه‌لابه‌ختیار، له‌ كۆبوونه‌كه‌ى دوێنێیان كه‌ به‌سه‌رپه‌رشى بافڵ تاڵه‌بانى به‌ڕێوه‌چوو، له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كى هاوبه‌ش رێككه‌وتوون، به‌پێى پرۆژه‌كه‌ هه‌ردوو لایان وه‌ك به‌ره‌یه‌ك به‌شدارى كۆنگره‌ ده‌كه‌ن.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى په‌یسه‌رپرێس كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان مه‌لابه‌ختیار و به‌رهه‌م ساڵح، كه‌ به‌ ده‌ستپێشخه‌رى بافڵ تاڵه‌بانى به‌ڕێوه‌چوو، له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كى هاوبه‌ش رێككه‌وتوون بۆ كۆنگره‌. به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه‌ هه‌ردوولا له‌یه‌ك به‌ره‌داده‌بن و له‌ كۆنگره‌ پشتیوانى كاندیده‌كانى یه‌كدى ده‌كه‌ن، تا ئه‌و راده‌یه‌ى یه‌ك لیستى هاوبه‌شیان بۆ سه‌ركردایه‌تى ده‌بێت.

به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌، ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ى یه‌كێتى له‌به‌ره‌ى ماڵى تاڵه‌بانى ده‌بن بۆ كۆنگره‌، هه‌ردوولا هاوكارى یه‌ك ده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنى كاندیده‌كانى یه‌كدى.

سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌ و رۆژى ٧ی١٢ی ئه‌مساڵى بۆ رۆژى به‌ستنى كۆنگره‌ى چواره‌مى حزبه‌كه‌ دیاریكردووه‌.