کوردستان

06:43 - 08/09/2019

هۆكاری دیارینه‌كردنی وه‌زیری سامانه‌سروشتیه‌كان‌

پەیسەر پرێس


وه‌زیرى سامانه‌سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كورستان، تائێستا به‌هۆى ناكۆكییه‌كانى مه‌سرور بارزانى و نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ دیارینه‌كراوه‌، مه‌سرور بارزانی خۆی سه‌رپه‌رشتی كاری وه‌زارته‌كه‌ ده‌كات.

به‌پێی  زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر پۆستی وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ هیچ رێككه‌وتنێك، تائێستا ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ بێ وه‌زیره‌ و سه‌رۆك وه‌زیران خۆی سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌كات.

سه‌رچاوه‌كه‌ی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌رۆكی حكومه‌ت چاوی به‌چه‌ند ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی زه‌رد له‌په‌رله‌مانی كوردستان كه‌وتووه‌ و پێی راگه‌یاندوون، جارێك هیچ كاندیدێك بۆ وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كان پێشكه‌ش ناكه‌ن.

په‌یسه‌رپرێس زانیویه‌تی، ئاشتی هه‌ورامی كه‌ پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی بۆ كاروباری وزه‌ وه‌رگرتووه‌، تائێستا ئاماده‌نه‌بووه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێم و سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت بكرێته‌وه‌ به‌وه‌زیر و ده‌سه‌ڵاته‌كانی جارانی هه‌بێت، به‌ڵام مه‌سرور بارزانی به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و داواكاریه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.