کوردستان

02:23 - 09/09/2019

سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵ بۆ پیرمام نیگه‌رانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌‌

پەیسەر پرێس


سه‌ردانه‌كه‌ى عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ پیرمام و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى، نیگه‌رانی به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی حزبه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌میرى كۆمه‌ڵ نیگه‌رانى به‌شێك له‌ به‌رپرسه‌كانى كۆمه‌ڵى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، پێشتر له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ، باسی ئه‌و سه‌ردانه‌ نه‌كراوه‌ و سه‌ردانه‌كه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ده‌نگۆی دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێك بۆ پارته‌ سیاسییه‌كان.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌شڵێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ بارزانى، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دروستكردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ پیشان نه‌داوه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ده‌وێت.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌پیرمام سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد، دواى چه‌ند ساڵێك له‌ ساردى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان كۆبوونه‌وه‌.