کوردستان

06:33 - 14/12/2018

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق 317 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێمی ره‌وانه‌كرد‌

پەیسەر

حكومه‌تی عێراق بڕیاری خه‌رجكردنی 317 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی دا ، كه‌ مانگانه‌ وه‌ك سولفه‌ ده‌ینێرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، بڕیایدا خه‌رجكردنی 317 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێش بخات و له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ پاره‌كه‌ ده‌گاته‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

پێشتر و مانگانه‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق، له‌ رۆژی 18 بۆ 20 مانگ ئه‌و سولفه‌یه‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ پێش واده‌ی خۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی ره‌وانه‌ كرد.

له‌ باره‌ی ره‌وانه‌كردنی ئه‌و سولفه‌یه‌، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ په‌یسه‌رپرێس راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بگاته‌ ده‌ست وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وا دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خێراتر ده‌بێت و زووتر له‌ واده‌ی خۆی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و موچه‌ خۆراندا دابه‌شده‌كرێت.