کوردستان

07:11 - 23/09/2019

چه‌ند لایه‌نێكى شیعه‌ له‌سه‌ر كورد هه‌ڕه‌شه‌ له‌ عه‌بدولمه‌هدى ده‌كه‌ن‌

پەیسەر


چه‌ند لایه‌نێكى شیعه‌، هۆشدارییان داوه‌ به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئه‌گه‌ر له‌ بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو سازش بۆ كورد بكات، ئه‌وا رێكار دژى ده‌گرنه‌ به‌ر.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی دەست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوون، ژماره‌یه‌ك لایه‌نی شیعه‌ هۆشدارییان داوه‌ته‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو سازش بۆ كورد بكات، ئه‌وه‌ رێكار له‌دژی ده‌گرنه‌به‌ر، له‌ناو ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانی سائیرون هه‌ن.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، ئه‌و دوولایه‌نه‌ نوێنه‌ره‌كانی خۆیان له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران راسپاردووه‌، كه‌ده‌نگ به‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو نه‌ده‌ن، ئه‌گه‌رهه‌ستیان كرد سازشكردنی بۆ كورد تێدایه‌. 

تائێستا هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ناوه‌ند، تائێستا له‌سه‌ر دۆسیه‌ى نه‌وت و بوودجه‌ نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن، بڕیاره‌ مانگى داهاتوو پرۆژه‌یاساى بوودجه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بكرێت.