کوردستان

07:34 - 23/09/2019

هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامه‌‌

پەیسەر

 هێرشی ئاسمانیى ئیسرائیل بۆسه‌ر پێگه‌كانى حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامه‌، حكومه‌تی عێراقیش بێده‌نگی لێده‌كات و چاوپۆشی كردووه‌.

به‌پێی زانیارییەکانی په‌یسه‌رپرێس، هێرشی فرۆكه‌كانی ئیسرائیل له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆسه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامی هه‌بووه‌، حكومه‌تی عێراقیش چاوپۆشی كردووه‌ و بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه‌.

پێشتر عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شد و تێكه‌ڵكردنی به‌سوپای عێراق و راده‌ستكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كانی ده‌ستی حه‌شدی داوه‌. چه‌ند گروپێكی حه‌شد كه‌ له‌ژێر كاریگه‌ری ئێراندان، تائێستا فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌چه‌كداره‌كانیان جێبه‌جێنه‌كردووه‌، سه‌رچاوه‌ى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر ده‌ڵێت، هێرشی فرۆكه‌كانی ئیسرائیلیش بۆ سه‌ر ئه‌و گروپانه‌یه‌.

رۆژی ١-٧-٢٠١٩ عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌چه‌كداره‌كانی عێراق، بڕیاری ژماره‌ ٢٣٧ی ده‌ركرد، كه‌تایبه‌ت بوو به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی.