کوردستان

05:09 - 30/09/2019

مه‌لابه‌ختیار پرۆژه‌كه‌ی ده‌باته‌ ده‌باشان‌

پەیسەر پرێس


بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ماڵی تاڵه‌بانی و بۆ ئه‌وه‌ی له‌كۆنگره‌ پشتیوانی بكه‌ن، مه‌لابه‌ختیار پرۆژه‌كه‌ی ده‌باته‌ ده‌باشان.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، مه‌لابه‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، پرۆژه‌یه‌كی دووروودرێژی بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی ئاماده‌كردووه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی و ره‌زامه‌ندی ماڵی تاڵه‌بانی بۆ وه‌ربگرێت، بردوویه‌تی بۆ ده‌باشان.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، پرۆژه‌كه‌ی مه‌لابه‌ختیار چه‌ندپرسێك وه‌ك شه‌فافیه‌ت له‌دارایی، گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕیار بۆ سه‌ركردایه‌تی و په‌یڕه‌وكردنی سیستمی پاداشت و سزای له‌خۆگرتووه‌، تائێستاش ماڵی تاڵه‌بانی وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام چه‌ند بڕگه‌یه‌كی پرۆژه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ماڵی تاڵه‌بانیدا نییه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی داوای شه‌فافیه‌ت له‌داهات و چۆنێتی خه‌رجی و بڕیاری خه‌رجی ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی داواده‌كات بڕیار له‌ناو سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی بدرێت.

به‌پێی زانیاریه‌كان، ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مه‌لابه‌ختیار ده‌ستبه‌رداری پرۆژه‌كه‌ی بێت، له‌به‌رامبه‌ردا پۆستی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پێبدرێته‌وه‌.