کوردستان

11:27 - 01/10/2019

قوباد تاڵەبانی دەیەوێت لە پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت دەستلەکاربکێشێتەوە‌

پەیسەر

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە مەکتەبی سیاسی حزبەکەی کردووە، کەسێکی تر بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دیاری بکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پەیسەر پرێسی ڕاگەیاند، قوباد تاڵەبانی داوای دەسەلاتی زیاتری کردووە، بەڵام مەسرور بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بە داواکاریەکانی قوباد تالەبانی ڕازینەبوون.

بەو هۆیەشەیەوە قوباد تاڵەبانی هەوڵیداوە لە ڕێگەی مەکتەبی سیاسی حزبەکەیەوە داواکاریەکەی جێبەجێبکرێت، بەڵام مەسرور بارزانی و پارتی  وڵامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیان نەداوەتەوە.

لەبەرئەو هۆکارەش قوباد تاڵەبانی داوای لە مەکتەبی سیاسی حزبەکەی کردووە کەسێکی تر لە جێگەی دابنرێت و ئەویش دەست لەکاردەکێشێتەوە.