کوردستان

05:14 - 01/10/2019

پارتی پشتیوانی سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی ده‌كات بۆ سكرتێری حزبه‌كه‌‌

پەیسەر پرێس

پارتی دیموكراتى كوردستان، پشتیوانی یه‌كێك له‌جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی پۆستی سكرتێرى یه‌كێتى له‌كۆنگره‌ی داهاتووى حزبه‌كه‌ وه‌ربگرێت.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، پارتی، پشتیوانی خۆی بۆ به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری یه‌كێتی ده‌ربڕیوه‌، بۆئه‌وه‌ی پۆستی سكرتێری گشتی یه‌كێتی له‌كۆنگره‌ی چواره‌م وه‌ربگرێت، كه‌بڕیاره‌ مانگی ١٢ی ئه‌مساڵ ببه‌سترێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، له‌نێوان به‌رهه‌م ساڵح و بافڵ تاڵه‌بانیدا، پارتی به‌رهه‌م ساڵح به‌باشتر و گونجاوتر ده‌زانێت.

به‌رهه‌م ساڵح له‌دایكبووی ساڵی(١٩٦٠)ەو هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه‌، له‌كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتی له‌ساڵی ٢٠١٠ به‌ جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردرا، ساڵی ٢٠١٧ وازی له‌یه‌كێتی هێنا، حزبێكی نوێی دروستكرد، ساڵی ٢٠١٨گه‌ڕایه‌وه‌ ناو یه‌كێتی و وازی له‌حزبه‌نوێكه‌ی هێنا، رۆژی ٢-١٠-٢٠١٨ به‌سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا.