کوردستان

10:14 - 13/10/2019

مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش و بودجەی پێشمەرگە تاوتوێ دەکەن‌

پەیسەر

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق مەترسیەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش تاوتوێ دەکەن.

 بە پێی زانیاریەکانی پەیسەر پرێس شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و بریکاری وەزارەتی پێشەرگە و سەرۆک ئەرکانی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری عێراق کۆدەبنەوە.

بە پێی زانیاریەکان هەوڵ دەدرێت هێزێکی هاوبەش بۆ پاراستنی سنورەکانی عێراق و هەرێمی  کوردستان پێکبهێنرێت و بەو شێوەیە ڕێگری لە هەڕەشەکانی داعش بگیرێت کە ماوەیەکە لە ناوچە سنوریەکانی عێراق و سوریا جمووجۆڵیان دەستپێکردووەتەوە.

هەروەها ئامانجێکی دیکەی سەردانەکە، پرسی بودجە و مووچەی هێزی پێشمەرگەیە کە تا ئێستا بە شێوەیەکی ڕێک و پێک نەنێردراوە.