کوردستان

03:00 - 16/12/2018

پارتی بەرامبەر داواكاریەكانی یەكێتی نەرمی دەنوێنێت و پرۆژەكەی گۆڕانیش قبوڵ دەكات‌

پەیسەر

پارتی لەكۆبونەوەكەی مەكتەبی سیاسیدا بەرامبەر داواكاریەكانی یەكێتی نەرمی دەنوێنێت و پرۆژەكەی گۆڕانیش قبوڵ دەكات

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەستی كەوتووە لەكۆبونەوەكەی رۆژی یەك شەممەی پارتیدا ئەو حزبە بەرامبەر داواكاریەكانی یەكێتی كە خۆی لەژمارەیەك پۆستدا دەبینێتەوە نەرمی نواندووە ئەوەش وەك سەرچاوەكە دەڵێت بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی سیاسی و ئیداری  هەرێم.

هەروەها مەكتەبی سیاسی پارتی پرۆژەكەی گۆڕانی بەباش زانیووە و تەنها تێبینی لەسەر چەند خاڵێك هەبووە كە دواتر تیمی دانوستانكاری پارتی لەگەڵ گۆران تاوتوێی دەكات.

سەبارەت بە پۆستی وەزیری دادی عێراقیش لەكۆبونەوەكەدا پارتی رایگەیاندووە نەرمی دەنوێنن بۆ ئەوەی كاندیدێكی تر لەشوێنی دارا محەمەد ئەمین وەك كاندیدی وەزیری داد لەلایەن عادل عەبدولمەهدیەوە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت.

هەنگاوەكەی رۆژی یەك شەممەی پارتی لەكاتێكدایە پێشتر ئەو حزبە هەرەشەی ئەوەی كردبوو كە ئەگەر وەزیری داد بدرێتە یەكێتی ئەوە لەپرۆسەی سیاسی عێراق دەكشێنەوە..