کوردستان

10:20 - 16/10/2019

باسی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و عێراق دەکرێت‌

پەیسەر

حزبە کوردیەکان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و پرسی ڕۆژئاوا و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.

سەرچاوەیەک بە پەیسەرپرێسی ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا دوو تەوەری سەرەکی تاوتوێ دەکرێت. یەکەمیان دۆخی ڕۆژئاوای کوردستانە. باس لە مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش و شەپۆلێکی تری ئاوارەی ڕۆژئاوا بەرەو هەرێمی کوردستان دەکرێت.

تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەش دۆخی ئێستای عێراق و خۆپیشاندانەکانە کە پێشبینیدەکرێت جارێکیتر دەستپێبکرێتەوە و ترسیش لەوە هەیە، هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکات.