کوردستان

06:49 - 24/10/2019

مەزڵوم كۆبانێ لە كۆنفرانسەكە چی وت؟‌

پەیسەر

كەمێك پێش ئێستا مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند:هەرچەندە لەگەڵ توركیا رێككەوتن كراوە بەڵام ئەو وڵاتە پابەندی رێككەوتن نەبووە، پابەندی ئاگر بەستیش نەبووە.

مەزڵوم كۆبانێ وتیشی: بەشێك لەو گروپە تیرۆرسیتە جیهادیانەی كە لە توركیاوە نزیكن شەرۆ بۆ توركیا دەكەن، لەگەڵ سوپای توركیا پێكەوە بەردەوام بوون لە هێرش كردن بۆ سەر خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستان.

مەزڵوم پەیامیش ئاراستەی ئەو وڵاتانە دەكات كە پێشنیاری ناوچەی ئارامیان كردووە كە بەرپرسیاریەتی خۆیان لە جێبەجێكردنی رێككەوتن نامەكە و ئاگر بەستەكە بگرنە ئەستۆ و رێگە بەتوركیاش نەدەن بەردەوام بێت لە هێرش كردن.

وتیشی:سێ كاتژمێر پێش ئێستا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای روسیا قسەمان كرد و ئەو كارانەی ئەوان بەباش دەزانین و پێمان وایە روسیا كاری باش لە سووریا دەكات.
مەزڵوم وتیشی:ئێمە هەرگیز بڕوامان بە توركیا و سوپاكەی نییە و پێویستە هەموو جیهان رووبەرووی توركیا ببێتەوە بەوردیی چاودێریی توركیا بكات.
وتیشیی داوا لەگەلی كورد دەكەم هیچ متمانە بە توركیا نەكات، ئێمە پێمان وایە هەركاتێك توركیا بیەوێت و بۆیبكرێت رووبەروومان دەبێتەوە و خەڵكی مەدەنی دەكوژێت.

وتیشی سوپاسیی تەواوی جیهاندەكەین كە لەگەڵمان  سوپاسی تەواوی كۆنگرێس مانەكانی ئەمریكا و سەربازەكانی ئەمریكا و جەنرالە سەربازیەكانی ئەمریكا دەكەم.

وتیشی:پێویستە هەموو كورد بەیەك دەنگ دژی جەورو ستەم زۆرداریەكانی توركیا بوەستێتەوە.

راشیگەیاند: سوپاسی گەلی كورد دەكەم كە  لە هەرچوار پارچەی كوردستان  دژی زۆرداریەكانی توركیا و هێرشەكانی توركیا وەستانەوە

لەراستیدا ئایندەی ڕۆژئاوای كوردستان دیار نییە ولەبەرچاوی ئێمەش روون نییە بەڵام سوپاس و ستایش بۆ گەلی كورد كە بەهەمو شێوەیەك هاوكاری كردین و لەگەڵمان بوون.

ئێستا دۆخی رۆژئاوای كوردستان لە كاتێكی ئاڵۆزدایە و داوا لە هەموو جیهان دەكەم كە پشتیوانیمان بكات و رووبەرووی ئەو دۆخە ببنەوە.

مەزڵوم لە كۆنفرانسەكەشدا وتی:داوای لە تەواوی حزبە كردیەكان بەتایبەتی حزبەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دەكەم،  پێوستە ناكۆكیەكان بەلاوەنێن و پێكەوە سەركەوتنەكان بنوسنەوە.

وتیشی :ئێستا دەرفەتی سەرەكەوتن، وپشتیوانی بۆ كرد زۆر زۆرە و هێزەكانی سوریای دیموراتیش بەردەوا ئامادەن، پێویستە كابكەن بۆ ئەوەی پێكەوە بتوانن گەلی كورد سەر كەوتوو بكەن.


ئایندەی چەكدارەكانی داعش وتی هەندێك داعش چونەتە دەرەوە لەكاتی شەرەكەدا وەك وسوریا دیمكرات چەكدارەكانی داعش پەیوەست دەكەین بە جیهانەوە .
لەكۆتای قسەكانیشیدا وتی: ئێمە ئەم هەرێمە رادەستی كەس ناكەین و هەرگیز ئێرە بۆ كەس چۆڵناكەین، وتیشی ئەركی هەموو كورد و هەموو حیزبەكانی ڕۆژئاوای كوردستان پێویستە پێكەوە بەیەك دەنگ رووبەرووی شەر ببنەوە.