03:31 - 04/11/2019
نێچیرڤان بارزانى نێوه‌ندگیرى له‌نێوان پارتى و یه‌كێتى ده‌كات
نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگرى سه‌رۆكى پارتى، هه‌وڵده‌دات نێوه‌ندگیرى له‌نێوان یه‌كێتى و پارتیدا بكات، بۆئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى به به‌رهه‌م ساڵح جێگرى دووه‌مى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى-یه‌وه كردووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، نێچیرڤان بارزانى په‌یوه‌ندى به به‌رهه‌م ساڵح-ه‌وه كردووه‌و پێى راگه‌یاندووه، ده‌یه‌وێت به گفتوگۆ كێشه‌كانى یه‌كێتى و پارتى چاره‌سه‌ربكرێت، به‌جۆرێك هه‌ردوولا له‌سه‌ر مێزى دانوستان پێكه‌وه دابنیشن و باس له كێشه‌كان بكه‌ن.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاندووه یه‌كێتى هیچ كێشه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى نییه، ئه‌و كێشانه‌ى یه‌كێتى هه‌یه‌تى په‌یوه‌ندى به حكومه‌ته‌وه هه‌یه. نێچیرڤان بارزانى ئاماده‌یى خۆى ده‌ربڕیوه بۆئه‌وه‌ى نێوه‌ندگیرى بكات تا هه‌ردوو حزب چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكه‌ن.
یه‌كێتى و پارتى له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا، چوار جار كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانییان له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌نجامداوه‌و یه‌كترى به هۆكارى جێبه‌جێنه‌كردنى رێككه‌وتنه‌كانى نێوانیان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.