کوردستان

05:29 - 04/11/2019

پارتى په‌یامێكى نیگه‌رانى به‌ به‌رهه‌م ساڵح ده‌گه‌یه‌نێت‌

پەیسەر پرێس


پارتى په‌یامێكى نیگه‌رانى به‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق ده‌گه‌یه‌نێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ هه‌وڵه‌كانى بۆ لادانى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستهه‌ڵبگرێت كه‌ دۆستى كورده‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، پارتى نیگه‌رانه‌ له‌وه‌ى له‌سه‌رۆكایه‌تى كۆمار به‌ سه‌رپه‌رشتى به‌رهه‌م ساڵح كۆبوونه‌وه‌كراوه‌ بۆهه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق، هه‌روه‌ها نیگه‌رانه‌ له‌ هه‌ڵوێستى به‌رهه‌م ساڵح كه‌ پشتیوانى هه‌وڵه‌كانى لادانى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات.

پارتى به‌راشكاوى په‌یامى ئه‌وه‌ى به‌ سه‌رۆك كۆمار گه‌یاندووه‌، كه‌ له‌دژایه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ بكشێته‌وه‌ كه‌ دۆستى كوردن و پشتیوانى ئه‌و هه‌وڵانه‌ نه‌كات كه‌ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق و لابردنى عادل عه‌بدولمه‌هدى هه‌ن.

به‌رهه‌م ساڵح ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ هه‌ولێر، به‌پێى زانیارییه‌كان له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا روونكردنه‌وه‌ بۆ پارتى ده‌دات، له‌سه‌ر ئه‌و نیگه‌رانییانه‌ى كه‌ ئاڕاسته‌ى كراوه‌، سبه‌ینێش له‌كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كان له‌ هه‌ولێر به‌شدارى ده‌كات.