کوردستان

09:45 - 05/11/2019

شاندێكى پارتى په‌یامى بارزانى به‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان ده‌گه‌یه‌نن‌

پەیسەر پرێس

شاندێكى پارتى دیموكراتى كوردستان سه‌ردانى به‌غدایان كردوو په‌یامى بارزانییان سه‌باره‌ت به‌ هه‌موارى ده‌ستوورو گۆڕینى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ لایه‌نه‌كان گه‌یاندووه‌.

دوو رۆژ پێش ئێستا شاندێكى پارتى به‌سه‌رۆكایه‌تى هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى، سه‌ردانى به‌غدایان كردووه‌، شانده‌كه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه‌و په‌یامى ئه‌وه‌یان گه‌یاندووه‌ كه‌ بارزانى پشتیوانى مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات و له‌ پۆسته‌كه‌ى به‌ گۆڕینى رازى نییه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كان شانده‌كه‌ په‌یامى ئه‌وه‌شیان گه‌یاندووه‌، كه‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق رازى نابن. شانده‌كه‌ى پارتى هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى پشتیوانى ده‌ده‌ن، به‌ڵام تائێستا دیار نییه‌ چ لایه‌نێك به‌ده‌م داواكارییه‌كه‌یانه‌وه‌ هاتووه‌. هاوكات راشیانگه‌یاندووه‌ پشتیوانى بیرۆكه‌ى هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن.

ئه‌مڕۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێم و سه‌رۆك كۆمار كۆبوونه‌وه‌، رایانگه‌یاند، هه‌ر هه‌موارێكى ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێم ره‌تبكاته‌وه‌ ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌.