کوردستان

09:54 - 06/11/2019

رێگری له‌به‌شداریكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ دیداری مێری كرا‌

پەیسەر پرێس

ئه‌مڕۆ پانێڵی ئینیستیتیوتی مێری له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، له‌ یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌و دیداره‌دا بڕیاربوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌شداربێت، به‌ڵام به‌هۆی رێگریكردن له‌ چونه‌ ژووره‌وه‌ی پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماده‌ی دیداره‌كه‌ نه‌بوو.

به‌پێی ئه‌ زانیاریانه‌ی ده‌ستی په‌یسه‌ر كه‌وتوه‌، له‌كاتی چوونی رێواس فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ به‌شداریكردنی له‌ دیداری مێریدا، كۆمه‌ڵێك پاسه‌وان رێگری له‌ ئۆتۆمبیله‌كانی رێواس فایه‌ق ده‌كه‌ن، به‌شداری پانێڵه‌كه‌ بكات سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش دیداره‌كه‌ به‌جێده‌هێڵێت.

ماوه‌ی دوو رۆژه‌ لە پانێڵی ئینیستیتیوتی مێری بەناونیشانی "کۆتاییهێنان بە جەنگ و بردنەوەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" به‌رده‌وامی هه‌یه‌.


زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌ده‌ن، كه‌  د. دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین سه‌رۆكی ئینستیتیوتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ توێژینه‌وه‌، داوای له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردووه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش داوای لێبوردنی لێكردووه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌، به‌ڵام رێواس فایه‌ق ره‌تیكردوه‌ته‌وه‌ به‌شداری پانێڵه‌كه‌ بكات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌وباره‌وه‌ به‌ په‌یسه‌ری راگه‌یاند، له‌ ئێستادا سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڕیاریداوه‌ له‌ رێی لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ به‌دوای ئه‌و رووداوه‌دا بگه‌ڕێت تا بۆی ده‌ربكه‌وێت، ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی رێگریان لێكردووه‌، پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بوون یاخود پاسه‌وانی ئه‌و جێگه‌یه‌كی پانێڵه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌چووه‌.