کوردستان

10:12 - 06/11/2019

مه‌كته‌بی سیاسی نه‌گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن‌

پەیسەر پرێس

ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكییه‌ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی نه‌توانرا پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ هیچ راگه‌یاندراوێك بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌ر له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌، بڕیار وابوو پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، راگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر دوایین گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و خۆپیشاندانه‌كان و هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور راگه‌یاندراوێكی هه‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكییه‌ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ر كێشه‌كان، به‌تایبه‌ت نیگه‌رانییه‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌دای حكومه‌ت و جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان له‌گه‌ڵ پارتی، نه‌ توانرا هیچ راگه‌یاندراوێك بڵاوبكرێـته‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و به‌رهه‌م ساڵح و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

په‌یسه‌ر ئه‌وه‌ی زانیوه‌، كه‌ به‌هۆی نه‌گه‌یشتنه‌ ئه‌نجام له‌سه‌ر كێشه‌كان، بڕیاره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ بكرێت و تیایدا یه‌كێتی سیاسه‌تی خۆی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌ نوێكانی هه‌رێم و به‌غدا رونبكاته‌وه‌.