کوردستان

11:43 - 09/11/2019

پۆستى ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ كێشه‌ى له‌سه‌ره‌‌

پەیسەر پرێس


پۆستى ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، له‌نێوان گۆڕان و یه‌كێتى-دا كێشه‌ى له‌سه‌ره‌و تائێستا كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌. یه‌كێتى ده‌ڵێت، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌كراوه‌ تا رادەستی بکات.

پۆستى ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، به‌پێى رێككه‌وتنى گۆڕان و پارتى، به‌ركه‌وته‌ى گۆڕانه‌. به‌ڵام له‌سه‌رەتاوه‌ یه‌كێتى ئاماده‌نه‌بوو ئه‌و پۆسته‌ راده‌ست بكات. به‌پێى زانیارییه‌كان تائێستا ئه‌و كێشه‌ به‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوى ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوون، یه‌كێتى رایگه‌یاندووه‌، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌ونه‌كراوه‌ بۆ راده‌ستكردنى ئه‌و پۆسته‌و ئه‌وه‌ پۆستى یه‌كێتى-یه‌، به‌ڵام پارتى ده‌ڵێت، ئه‌و لایه‌نى پێكهێنه‌رى حكومه‌ته‌وه‌و به‌پێى رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ گۆڕان پۆسته‌كه‌ دراوه‌ به‌ گۆڕان.

كێشه‌كه‌ به‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوى له‌نێوان هه‌ر سێ هێزى سه‌ره‌كى پێكهێنه‌رى حكومه‌ت-دا، وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه‌.