ڤیدیۆ

03:59 - 14/11/2019

سلێمانی شاری هەموو ڕەنگ و ئایینەكان‌

پەیسەر

ساڵی ١٧٨٤ ئیبراھیم پاشای بابان پایتەختی میرنشینەکەی لە شاری قەڵاچوالانەوە گواستەوە بۆ گوندی مەڵکەندی، لە دوای ١٤ی ١١ی ١٧٨٤ ـەوە، ئیتر ناوی ئەم گوندە بۆ هەمیشە گۆڕا بۆ سلێمانی.

دەوترێ ئیبراهیم پاشای بابان لەبەر ترسی ھێرشی دەوڵەتی سەفەوی و عوسمانیی بووە کە سلێمانی هەڵبژاردووە بۆ جێگیرکردنی میرنشینەکەی، بەڵام زۆرن ئەو کەسانەیشی دەڵێن لەبەر ئەوەی سلێمانی جێی سەیران و ئەسپسواریی و رمبازێنی تێدا بووەتەوە، بۆیە ئیبراهیم پاشا ئەم شوێنەی چووە بە دڵدا.

سلێمانی هەر ئەوەندە نییە کە دەبێتە پایتەختی میرنشینی بابان، بەڵکو لە ساڵانی داهاتوودا ئەم شارە دەبێتە یەکێک لە ناوەندە گرنگەکانی زمان و ئەدەب و رێبازە ئاینییەکان و بزووتنەوە سیاسییەکان لە کوردستانی گەورەدا.