کوردستان

05:13 - 21/11/2019

لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق باسی نەوت و بودجەی هەرێمی کوردستان دەکەن‌

بڕیارە رۆژی شەممە شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق باسی نەوت و بودجەی هەرێمی کوردستان دەکەن.

 ئەندامانی شاندە باڵاکەی هەرێم بریتی دەبن لە: قوباد تاڵەبانی جێگرێ سەرۆکی حکومەتی هەرێم ، ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و ژمارەیەک بەرپرسی تری حکومەتی هەرێم.


ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەسەر ئەو پرسانە نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردبوو.


لە سەردانی پێشووی شاندی حکومەتی هەرێمدا بۆ بەغدا، هەرێمی کوردستان دوو پێشنیازی کردبوو. پیشنیازی یەکەم ئەوە بوو هەرێمی کوردستان ڕۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات  لە بەرامبەردا بەغدا ١٢٪ی بودجەی هەرێم ڕەوانە بکات.


پێشنیازی دووەم ئەوە بوو، هەرێمی کوردستان هەموو نەوتەکەی ڕادەست بکات بە مەرجێک، قەرزەکانی هەرێم کە ٢٠ بۆ ٢٢ ملیار دۆلارە، حکومەتی عێراق بیانداتەوەو ١٧٪ی بودجەش بۆ هەرێم بنێردرێ.


بەپێی زانیارییەکانی پەیسەر، حکومەتی بەغدا پێشنیازی دووەمی ڕەتکردووەتەوە و تائێستاش لەبارەی پێشنیازی دووەمەوە هیچ وڵامێکی حکومەتی هەرێمی نەداوەتەوە.