01:48 - 27/11/2019
ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی لە خۆپاڵاوتن ناكشێنەوە
عومەر فەتاح نەرمی نواندووە ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كێتی له خۆپاڵاوتن ناكشێنه‌وه تائێستا جگه له هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هیچ
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، ئاماده‌ییان
ده‌رنه‌بڕیوه بۆئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی یه‌كێتی خۆیان كاندید نه‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌رپرێس،
تائێستا ئه‌وه‌ی كه خۆی كاندید ناكاته‌وه، ته‌نها هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده و كه‌سی
دیكه‌ی نیازی خۆی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له خۆكاندیدكردنه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی
رانه‌گه‌یاندووه.
ئەوەش لەکاتێکدایە بەشێکیان داوایان لێکراوە
كه بكشێنه‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان له‌وانه‌ی داوای كشانه‌وه‌یان لێكراوه، ته‌نها
عومه‌ر فه‌تاح نه‌رمی نواندووه كه خۆی كاندید نه‌كاته‌وه، بەڵام ئه‌ویش بڕیاری
کۆتایی نەداوە.
هەوڵێک له‌نێو یه‌كێتی هه‌یه، بۆئەوەی تەمەن
دیاری بکرێت بۆ سەرکردایەتی نوێی یه‌كێتی، بەڵام دەبێت ئەوە لەلایەن کۆنگرەوە
پەسەندبکرێت. بڕیاره رۆژی ٧ی مانگی داهاتوو كۆنگره‌ی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌بچێت و
تائێستا ئاماده‌كارییه‌كان كۆتاییان نه‌هاتووه.