02:09 - 30/11/2019
هه‌ڵوێستى ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به دواخستنى رێككه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غدا
ئه‌مریكا فشارى خستووه‌ته سه‌ر حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بۆئه‌وه‌ى سبه‌ینێ رێككه‌وتنى نێوانیان واژۆبكرێت. تائێستا حكومه‌تى عێراق وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى نه‌بووه، هه‌رێمى كوردستانیش ئاماده‌یه سبه‌ینێ بچێته به‌غدا و رێككه‌وتن بكات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، ئه‌مریكا فشاره‌كانى چڕكردووه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى بڕیاربوو رۆژى یه‌كشه‌ممه له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر واژۆبكرێت، دوانه‌كه‌وێت و له‌كاتى خۆیدا واژۆبكریت.
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، داوایكردووه واژۆكردنى ئه‌و رێككه‌وتنه دوابخرێت بۆكاتێك حكومه‌تێكى نوێى عێراق ده‌ستبه‌كارده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مریكا داوایكردووه ئه‌و كاره دوانه‌خرێت و رێككه‌وتنه‌كه واژۆبكرێت، به‌وپێیه‌ى رێككه‌وتنه‌كه به چاودێرى ئه‌مریكا كراوه‌و واشنتن چاودێرى دانوستانه‌كانى كردووه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ په‌یسه‌ر گوتى، حكومه‌تى عێراق داواى له‌هه‌رێمى كوردستان كردووه، سه‌ردانى شانده‌كه‌ى بۆ به‌غدا دوابخات، به‌وهۆیه‌وه سه‌ردانه‌كه دواكه‌وتووه، ئه‌گه‌رچى هه‌رێمى كوردستان داوایكردبوو واژۆكردنى رێككه‌وتنه‌كه دوانه‌خرێت و له‌كاتى خۆیدا سبه‌ینێ رێككه‌وتنه‌كه رابگه‌یه‌ندرێت.