کوردستان

03:29 - 30/11/2019

ئه‌مریكا بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى دێته‌ سه‌رخه‌ت‌

پەیسەر پرێس

ئه‌مریكا بۆ رێگرى له‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى دێته‌ سه‌رخه‌ت، داواى له‌ كوتله‌ سیاسییه‌كان كردووه‌، له‌په‌رله‌مان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران په‌سه‌ند نه‌كرێت.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست په‌یسه‌ر پرێس كه‌وتوون، ئه‌مریكا فشاره‌كانى ده‌ستپێكردووه‌، بۆئه‌وه‌ى له‌م قۆناغه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ پۆسته‌كه‌ى بمێنێته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ش داواى له‌ كوتله‌ سیاسییه‌كان كردووه‌ له‌په‌رله‌مان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ په‌سه‌ند نه‌كه‌ن و ده‌رفه‌تێكى دیكه‌ به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى بده‌ن.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، شەوی رابردوو نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەهدی، بەتەلەفۆن قسه‌یان كردووه‌و دۆخی عێراق و دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانیان تاوتوێکردووە. پارتی لەدەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران نیگەرانەو لەوەش نیگەرانە، کەپێشتر لەو بریارە ئاگادارنەکراوە.