کوردستان

04:28 - 03/12/2019

هەرێم و بەغداد رێككەوتن‌

پەیسەر

دوای چەندین دانیشتن حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كودستان رێككەوت بەپێی رێككەوتنەكە، هەرێمی كوردستان مانگانە نزیكەی یەك مليار دۆلار وەك بەشە بودجەی هەرێم وەردەگرێت و لە بەرامبەریشدا پێویستە هەرێم ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغداد بكەن.

بەپێی رێككەوتنەكە حكومەتی عێراق ساڵانە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بودجەی پێشمەرگەش دەخرێتە سەر بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان .

هەر لە ڕێككەوتنەكەدا هاتووە، پێویستە هەرێمی كوردستان مانگانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغداد بكات و هەوروەها 100 هەزار بەرمیل نەوتیش بۆ ناوخۆی هەرێم بەكار دەهێنرێت و ئەو بڕە نەوتە دەرهێنراوەش كە دەمێنێتەوە هەرێمی كوردستان قەرزی كۆمپانیانەوتییەكانی پێدەداتەوە

لە ئێستادا ڕێككەوتنی تەواوەتی  كراوە و تەنها واژۆكردنی ڕێككەوتنەكە و هەروەها هێندەی ماوە كە بخرێتە ناو پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی نوێوە.