کوردستان

01:46 - 10/01/2020

پەیسەر پرێس ئامانجی سەردانەكەی چاوش ئۆغڵۆ بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات‌

پەیسەر

دوێنێ مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ گەیاندنی چوار پەیام هاتە بەغداد و لەگەڵ هەریەك لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران كۆبۆوە و دواتر لەرێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی كرد بە هەریەك لە مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی.

بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس چاوش ئۆغلۆ پەیامی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری عێراقی هێناوە بۆ بەرپرسانی بەغداد ئەوانیش

1-رێگەدان بەمانەوەی سوپای توركیا لەعێراق تا ئەو كاتەی پەكەكە لەهەرێم بێت و نابێت یاسای دەركردنی هێزەبیانیەكان سوپای توركیا بگرێتەوە.

2-هەروەها داوای لەبەرپرسانی عێراق كردووە پەیوەندیەكانیان لەگەڵ تاران بۆ كەمكردنەوەی گرژیەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا بەكاربهێنن و ئامادەیی خۆشی بۆ نێوەندگیری پیشانداوە.

3- جەختكردنەوە لەیەك پارچەی خاكی عێراق و رووبەرووبونەوەی هەوڵی دابەشكردنی بۆ ئەمەش داوایكردووە بەرپرسانی بەغدا بەزوترین كات لەسەر سەرۆك وەزیرانێكی نوێ رێبكەون هەروەها ئامادەیی ئەنكەرەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنە 50 ساڵیەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دووپاتكردۆتەوە بەمەرجێك بەغداد قەرزەكانی سەر هەرێم لەئەستۆ بگرێت و لەگرێبەستی جێگرەوەی گرێبەستە 50 ساڵیەكە رەچاوی بەرژوەندیەكانی توركیا بكات.

4- هۆشداری داوە لەوەی كە ئاڵۆزبوونی عێراق كاریگەری لەسەر تەواوی ناوچەكە دروست دەكات و رایگەیاندووە كە سەپاندنی سزا بەسەر بەغداد بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزدەكاتەوە ئەوەش جموجوڵی ئابوری عێراق و توركیا زۆر سست دەكات هەروەها دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت هەردوو هەنگاوەكەش لەزیانی ئابوری هەموو وڵاتانی ناوچەكەن بەتایبەتی توركیا.