کوردستان

02:27 - 10/01/2020

بەرهەم ساڵح خۆی بۆ سەرۆكی یەكێتی كاندید ناكات‌

پەیسەر پرێس

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە بەرهەم ساڵح بریاریداوە خۆی بۆ سەرۆكی داهاتووی یەكێتی كاندید نەكات، ئەگەر هەریەك لە بافڵ تاڵەبانی یان لاهورشێخ جەنگی خۆیان كاندید بكەن، سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت بەرهەم ساڵح لەیەك كاتدا ئامادەیە خۆی كاندید بكات كە لاهور و بافڵ خۆیان كاندید نەكەن و داوا لە بەرهەم ساڵح بكەن ببێتە بەربژێر.


سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت دووشت چانسی بەرهەم ساڵحی بۆ سەرۆكی  یەكێتی نەهێشت ئەوانیش دوای ئەوەی لاهورشێخ جەنگی دەنگی یەكەمی كۆنگرەی بەدەستهێنا و زۆرینەی كاندیدەكانی دەرچوون وای لەبافڵ تاڵەبانی كرد بیر لەخۆكاندیدكردن بۆ سەرۆكی یەكێتی بكاتەوە بۆ ئەوەی ئەو هاوكێشە لاسەنگە هاوسەنگ بكات.


هەروەها نیگەرانی ئێران لە بەرهەم ساڵح بەتەواوەتی چانسی بوون بەسەرۆكی  لێسەندۆتەوە بۆیە نایەوێت خۆی كاندید بكات بەڵام تائێستا نازاندرێت چ بڕیارێك دەدات.


مستەفا چاورەش ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند بڕیارە هەفتەی داهاتوو كۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی بكرێت و پەیرەوی ناوخۆ هەموار بكات و لەدوای ئەوەش سەرۆكی یەكێتی هەڵدەبژێردرێت.