کوردستان

10:25 - 11/01/2020

هەموو بڕگە و مادەکانی پڕۆژەیاسای چاکسازی خانەنشێنی لە پەیسەر بخوێنەرەوە‌

پرۆژەکە لە کۆبوونەوەی ھاوبەشی لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کراوە و ھەردوو لیژنەی یاسایی و دارایی پەرلەمانیش راپۆرتی تایبەتی خۆیان نوسیوە و پەسەندیان کردووە.

لە پرۆژەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، بەپێی ئەو پارەیەی کە لەدەرئەنجامی چاکسازی بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە، کەمترین مووچەی خانەنشینی زیاد دەکرێت.

ھەروەھا ھەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران دروست دەکرێت بەتایبەت بۆ ئەو مووچانەی پاشکەوتکراون و وەزارەتی دارایی رێنمایی بۆ ئەمە دەرئەکات.

مووچەی پلەباڵاکان لە سەدا ٢٥وە دەستپێدەکات و نابێت لە سەدا ٧٠ زیاتر بێت، دەبێت ١٥ ساڵ خزمەتیان ھەبێت و تەمەنیان ٤٥ ساڵ کەمتر نەبێت.

ئەوانەشی ئەو مەرجانەیان تێدا نییە بە لەسەدا ٤٠ ی مووچەکانیان خانەنشین دەکرێن تا مەرجەکان تێیاندا بەدی دێت.