کوردستان

02:03 - 20/01/2020

ئەحمەد عەسكەری: گەرانەوەی پێشمەرگە دەتوانێت چارەسەری كێشەی ئەمنی ناوچە جێناكۆكەكان بكات‌

پەیسەر

ئەحمەد عەسكەری سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەپەیسەرپرێسی ڕاگەیاند، هەموو ئاماژەكان ئەوەن كە ئەو هێزەی عێراق ناتوانێت یان نایەوێت شەری داعش بكات و حەشدی شەعبی لە بارەگاكانیان نایەنەدەرەوە، لە باشوری كەركوك داعش بەئارەزووی خۆی تەراتێن دەكات خۆیان نایانەوێت ئەو ناوچانە كۆنترۆڵ بكەن ئەگەرنا زۆر ئاسانی دەتوانن دەست بەسەر زۆربەی شوێنەكانی كەركوكدا بگرن ئەوەش مەترسیەكی گەورەیە بۆسەر دەسەڵاتی عێراقی و عەیبەیەكی گەورەش دەبێت بەسەریاندا دێت ئەگەر رووبدات.

 ئەحمەد عەسكەری دەڵێت ئەگەر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نەبوایە داعش هێزێكی بەتوانا بوو لەجیهانیش پشتیوانی دەكرا بۆیە ئەگەر فرۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و تەكنەلۆجیای سەربازی ئەوان نەبوایە ئەو هێزانە بەئاسانی نەیاندەتوانی رێگەی لێبگرن، بەڵام هێزی پێشمەرگە دیوارێكیان دروست كردبوو لە بەردەمیاندا نەیاندەهێشت جوڵە بكەن، جگە لەوەی پێشمەرگە تاكتیكێكی تری هەبوو ئەوەیش جیاواز بوو لە سوپا، ئەویش ئەوەبوو پێشمەرگە مەفرەزەشی هەبوو لەو بۆشایانەی كە هەبوو دەگەران ئەگەرشتێكی هەواڵگریان دەستبكەوتایە هەمان كات دەگەیشتنە شوێنەكە، ڕەنگە ئەوە بۆ هێزێكی نیزامی وەك سوپای عێراق هەم ئەو توانایەی نەبێت چونكە ئەوە شەڕی پێشمەرگانەیە و دەشڵێت، تیرۆرستەكانی داعش شەری عەسابات دەكەن بۆیە دەبێت وەك خۆیان وەڵام بدرێنەوە.


ئەحمەد عەسكەری دەڵێت ئەو ئەزمونەی لەلای پێشمەرگە هەبوو لەهیچ شوێنێكدا نیە هەروەها هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رۆڵی زۆر بوو لەشەرەكان ئەوە نەمێنێت لەماوەیەكی زۆر نزیكدا ئەو ناوچانە دەكەون یان بەجێی دەهێڵدرێن ودەكەونە دەست داعش.


سەرۆكی لیژنەی ئەمنی دەڵێت رۆژ نیە داعش چالاكیەكی لە كەركوك نەبێت و زۆر بەئاشكراش دەسورێنەوە بە رۆژ لەرێگەی خەڵكانی بێچەكیانەوە سەرانە كۆدەكەنەوە و هەرەشە دەكەن بە شەویش بەچەكداری پەلاماری بنكەكانی حەشدی شەعبی و بنكە بچوكەكانیان دەدەن و زیانی گەورەیان پێدەگەیەنن، دوێنێ شەو لە داقوق پەلاماریان داوە پێرێ شەو بەهەمان شێوە، بۆیە ئەوە تەنها بەگەرانەوەی پێشمەرگە چارەسەردەكرێت و هاوكاری نێودەوڵەتی پێویستە، ئێستا سوپای عێراق و حەشدی شەعبی هاوكاری نێودەوڵەتیان رەتكردۆتەوە كەواتا تەنها هێزی پێشمەرگە هاوكاری نێودەوڵەتی لەگەڵدایە، بۆیە گەرانەوەی پێشمەرگە دەتوانێت چارەسەری كێشەكە بكات و هیچ چارەسەرێكی تریش نیە.