کوردستان

12:16 - 07/02/2020

سبەینێ كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی دەستپێدەكاتەوە‌

پەیسەر پرێس

بڕیارە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی سبەینێ شەممە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی دەستپێبكاتەوە.

 
ڕابەرسەید ئیبراهیم ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی بە پەیسەرپرێسی ڕاگەیاند، لەكۆی 77 مادەی پەیڕەوی ناوخۆی یه‌كێتی 33 مادەیان پەسەند كراون.
دەشڵێت تائێستا نەگەیشتوونەتە ئەو مادانەی پەیوەندییان بە دەسەڵاتەكانی سەرۆك و جێگرەكان و ئەنجوومەنی سیاسیه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی وتیشی، نایانەوێت لە هەمواری پەیرەوی ناوخۆدا هەنگاوێك بنێن جەماوەری یەكێتی نیگەران بكات. وتیشی، تێپەراندنی مادەكانی پەیرەوی ناوخۆ بە تەوافوق و ڕێككه‌وتن نەبووە و لەرێی ده‌نگی زۆرینەوە یەكلایی كراونەتەوە.