کوردستان

05:34 - 10/02/2020

تارق حه‌رب بۆ په‌یسه‌ر: ٣٠ رۆژ زیاتر به‌ عه‌لاوی نادرێت‌

پەیسەر پرێس

تارق حه‌رب شاره‌زای بواری یاسایی بۆ په‌یسه‌ر پرێس، به‌ په‌یسه‌ر پرێس-ی راگه‌یاند، به‌پێی ده‌ستور عه‌لاوی ٣٠ رۆژی له‌ به‌رده‌مه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت و دوای ئه‌وه‌، نه‌ سه‌رۆك كۆمار و نه‌هیچ كه‌سێكی تر بۆی نیه‌ ماوه‌كه‌ی بۆ درێژبكاته‌وه‌.

حه‌رب له‌ لێدوانێكدا بۆ په‌یسه‌ر گوتى:" به‌پێی ده‌ستور سه‌رۆك كۆمار بۆی نیه‌ جارێكی تر عه‌لاوی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت رابسپێرێت، چونكه‌ ده‌ستوور ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ٣٠ رۆژ تێپه‌ری و سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو نه‌یتوانی كابینه‌كه‌ی دروست بكات، پێویسته‌ له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆمار به‌ راسپاردنی كاندیدێكی تر بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت".

سه‌باره‌ت به‌مانه‌وه‌ی كابینه‌ی كاربه‌رێكه‌ری عادل عه‌بدولمه‌هدی، حه‌رب ده‌ڵێت، تا سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ متمانه‌ی پێ نه‌به‌خشرێت له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ كابینه‌ی ئێستا ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌د ساڵیش بخایه‌نێت. یه‌كی شوبات به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت راسپاردو ٢٠ رۆژ له‌ به‌رده‌م عه‌لاوى ماوه‌ بۆ راسپاردنى كابینه‌كه‌ى.