کوردستان

07:47 - 13/02/2020

حكومەتی هەرێم ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەی قەرزی بازرگانەكان دەكات‌

پەیسەر پرێس

بەپێی نوسراوێك كە ئەنجومەنی وەزیران ئاڕاستەی وەزارەتەكانی كردووە، ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەی قەرزی بازرگانەكان كردووە كە بڕەكەی 700 ملیار دینارە.

بەپێی نوسراوەكە كە لە هەشت رێنمایی پێكهاتووە، حكومەت چەند مەرجێكی بۆ داناوە بازرگانەكان تا قەرزەكانیان بگەڕێننەوە.

لە نوسراوەكەدا هاتووە، گەڕانەوەی قەرزەكان بە چەكی بانكی یاخود بە كاش بە پێی یاسا و رێنماییەكانی بانكە بازرگانییەكان بێت و چەكە بازرگانییەكانیش بەناوی بازرگانەوەكانەوە بێت.

هەروەها باس لەوەكراوە كە ماوەی گەڕانەوەی قەرزەكان سێ مانگە و دوای تەواو بوونی ئەو ماوەیە رێكاری یاسایی دژی قەرزارەكان دەگیرێتە بەر.

لە خاڵێكی دیكەی نوسراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە كە دەبێت، لایەنی پەیوەندیدار هاوكار بێت بۆ فرۆشتنی موڵكەكانی.

دەقی نوسراوەكە بخوێنەرەوە: