کوردستان

03:11 - 24/12/2018

واده‌ی گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت‌

پەیسەر

وەفدی دانوستانكاری پارتی دەیەوێت پێش كۆتای ئەم ساڵ لەشاری سلێمانی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان كۆببێتەوە، ئەندامێكی شاندی دانوستنكاری گۆڕانیش دەڵێت، تا ئێستا بەفەرمی هیچ زانیاریەكیان بەدەست نەگەیشتووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لە مەكتەبی سیاسی پارتیەوە دەستی كەوتووە، وەفدی دانوستانكاری پارتی دەیەوێت پێش كۆتای ئەم ساڵ سەردانی شاری سلێمانی بكات و لەگەڵ وەفدی گۆڕان و یەكێتی كۆبێتەوە.

مستەفا سەید قادر ئەندامی وەفدی دانوستانكاری گۆڕان لەوبارەوە بە پەیسەرپرێسی راگەیاند: تا ئێستا بەفەرمی لەسەردانی وەفدی پارتی بۆ سلێمانی ئاگادارنەكراون. 
بە پێی زانیارییەكان لە دوایین سەردانی وەفدی پارتی بۆ لای لایەنە سیاسییەكان ئەوەی راگەیاندووە، دەیەوێت پێش هاتنی ساڵی نوێ گەڕێكی دیكەی دانشیتنەكان ئەنجام بدات.
رۆژی 18/12/2018 وەفدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان لەشاری سلێمانی لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان و رۆژی 19/12/2018ش لەگەڵ بزوتنەوەی گۆران كۆبۆوە.