کوردستان

03:35 - 17/02/2020

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك په‌نا ده‌باته‌ به‌ر دادگاى فیدراڵى‌

پەیسەر پرێس


ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ دادگاى فیدراڵى عێراق سكاڵاى تۆمار كردووه‌، له‌سه‌ر بڕیارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان. 

جه‌مال مه‌لود سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ په‌یسه‌ر پرێس-ی راگه‌یاند، ئه‌وان له‌ دادگای فیدراڵی تانه‌یان له‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، چاوه‌ڕێی بریاری دادگا ده‌كه‌ن.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌ڵێت، به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌وام ده‌كه‌ن و به‌ شێكیشیان ده‌وام ناكه‌ن، ده‌شڵێت ئه‌و خۆی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌رده‌وامه‌ له‌ كاره‌كانی،"ماوه‌ی چوار مانگه‌ موچه‌ و ئیمتیازاته‌كانمان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ بڕدراوه‌، له‌سه‌ر حسابی خۆمان به‌رده‌وامین له‌سه‌ر كاره‌كانمان".

رۆژی 28-10-2019 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، وه‌ك به‌شێك له‌ جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران، بریاریدا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نی شاره‌كان.