کوردستان

06:09 - 17/02/2020

سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ده‌ست به‌ كۆبوونه‌وه‌كانى ده‌كاته‌وه‌‌

پەیسەر پرێس

بڕیاره‌ سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستان كۆببێته‌وه‌، ئه‌گه‌رچى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بڕیاریدابوو تا گه‌ڕانه‌وه‌ى كۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى كۆبوونه‌وه‌كانى رابگرێت. 

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ په‌یسه‌ر پرێس گوتى، سبه‌ى كاتژمێر ١١:٠٠ى پێشنیوه‌ڕۆ سه‌ركردایه‌تى كۆده‌بێته‌وه‌، ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كه‌ نه‌یوست ناوى بڵاو بكرێته‌وه‌، ئه‌و زانیارییه‌ى بۆ په‌یسه‌ر پشتڕاست كرده‌وه‌. به‌ڵام له‌ وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئایا كۆسره‌ت ره‌سوڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ گوتى:"نازانم".

رۆژى ١٥ی ئه‌م مانگه‌ دواى به‌شداریكردنى كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى، له‌سه‌ر داواى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌ركردایه‌تى راگیران به‌رپرسانى یه‌كێتى گوتیان، كۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌فه‌رى ده‌ره‌وه‌ ده‌كات و بڕیاره‌ دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌.