کوردستان

12:02 - 21/02/2020

وەزارەتی ئەوقاف داواكارییەكی زەردەشتییەكان پەسەند دەكات‌

ئەمیر عوسمان مەولود بەرێوەبەری پێكەوەژیانی ئاینەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئیسلامی بە پەیسەرپرێسی راگەیاند، لەماوەی رابردوودا زەردەشتییەكان چەند داواكارییەکیان بۆ وەزارەتی ئەوقاف بەرزكردۆتەوە، یەكێك لەو داواكاریانە دروستکردنی گۆڕستانێكی تایبەتە بەخۆیان لە دەوروبەری سلێمانی بۆ ئەوەی بەشێوازی خۆیان مردووەكیانان بنێژن.

 
ئەمیر عوسمان وتیشی، ئەوان هیچ كێشەیەكیان لەگەڵ ئەو داواكارییەدا نەبووە و رەوانەی پارێزگای سلێمانیان كردووە بۆ جێبەجێكردنی، بەڵام ئاگادارنین جێیەجێكراوە یان نا. وتیشی، داواکارییەکانی زەردەشتییەکان ڕەوایە و نوێنەری زەردەشتیەكانیشیان ئاگاداركردۆتەوە كە داواكەیان نێردراوەتەوە بۆ سلێمانی تا جێبەجێ بکرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، زەردەشتیەكان چەند داواكاریەكی تریان هەبووە و هەموویان بۆ جێبەجێكراوە، وتیشی، مافی ئەوان وەك ئاینێكی سەربەخۆ پارێزراوە، لە پرسی پەرستش و شوێن و ناونیشان. جەختی کردەوە کە حكومەتی هەرێم وەک یەک مامەڵە لەگەڵ هەموو پێكهاتەكان دەكات.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت ئەوان دەستوەردان لەكێشە ناوخۆیەكانی ناو زەردەشتیەكان ناكەن، بەڵام هەر داواكاریەكیان هەبێت دوای دیراسەكردنی بۆیان جێبەجێ دەكەن.