کوردستان

05:16 - 24/02/2020

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و شاندی دانووستانكاری هه‌رێم و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كۆبوونه‌وه‌‌

پەیسەر پرێس

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و شاندی دانووستانكاری هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ و گه‌یشتنه‌ چه‌ند ده‌رئه‌نجامێك.

 
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوكرایه‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ به‌ چه‌ند خاڵێك درا، دیارترینیان ئه‌وه‌بوو كه‌، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ناونی جێی دڵنیایی و متمانه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق نین.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان پارێزرا و بێت و سه‌رجه‌م مافه‌ ده‌ستووریه‌كانی هه‌رێم و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ده‌سته‌به‌ر بكرێت، هاوكات جه‌خت له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێكهاته‌كانی كوردستان و دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كانی تاكه‌ لایه‌نی بڕیارده‌رن له‌ ده‌ستنیشانكردنی نوێنه‌رانی كورد له‌و حكومه‌ته‌دا.

هاوكات باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ شاندی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.