کوردستان

10:36 - 25/12/2018

مەسرور بارزانی سەرپەرشتی گەڕی داهاتووی كۆبونەوەكانی پێكهێنانی حكومەت دەكات‌

پەیسەر

مەسروربارزانی كاندیدی پارتی بۆ سەرۆك وەزیرانی هەرێم، سەرپەرشتی گەڕی چوارەمی دانوستانەكانی پێكهێنانی كابینەی حكومەت دەكات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەستی كەوتووە، مەسرور بارزانی كاندیدی پارتی بۆ سەرۆكی داهاتووی حكومەتی هەرێم سەرپەرشتی گەڕی داهاتووی دانوستانەكانی كابینەی حكومەت دەكات.

ئەوەش دوای ئەوەی لەگەری یەكەم و دووەمی گفتوگۆكاندا بەشداری نەكرد و بەهۆی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان نیگەرانی خۆیان لەبەشداری نەكردنی مەسرور بارزانی دەربڕی .

رۆژی 3/12/2018 ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان مەسروربارزانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم راسپارد.