کوردستان

05:35 - 06/03/2020

پەیسەرپرێس نەخشەرێگایەك بۆ چارەسەری كێشەی سەرۆك وەزیران ئاشكرا دەكات‌

پەیسەر

پەیسەرپرێس نەخشەرێگایەك بۆ چارەسەری كێشەی سەرۆك وەزیران ئاشكرا دەكات و بە پێی نەخشەڕێگاکە، پێویستە سەركردە شیعیەكان كۆببنەوە و لەناو خۆیاندا پێنج كاندیدی سەرۆك وەزیران یان زیاتر پێشنیار بكەن.


بەهار مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پەیسەرپرێسی راگەیاند، ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنە شیعیەكان نەخشەرێگایەكیان بۆ چارەسەری كێشەی سەرۆك وەزیران ئامادەكردووە.


وتیشی، بەپێی نەخشەرێگاكە، پێویستە سەركردە شیعیەكان كۆببنەوە و لەناو خۆیاندا پێنج كاندیدی سەرۆك وەزیران یان زیاتر پێشنیار بكەن، پاشان ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە پێكهاتەی شیعە كە ژمارەیان ١٨٧ ئەندامە دەنگیان لەسەر بدەن، ئەو كەسانەی دەنگی یەكەم و دووەم دەهێنن ناوەكانیان ببرێنە بەردەم كورد و سوننە بۆ ئەوەی بەوەرگرتنی بۆچوونی ئەوانیش  بڕیاری كۆتایی لەسەر یەكێكیان بدرێت.


ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی نەخشەر رێگاكە دەبێت ئەو لایانەی پشتیوانی كاندیدی سەرۆك وەزیران دەكەن، دەبێت پێش ئەوەی كابینەی سەرۆك وەزیران بهێندرێت واژۆی بكەن كە دەنگی پێ دەدەن بۆ ئەوەی ئەزمونی عەلاوی دووبارە نەبێتەوە.


بەهار مەحمود دەڵێت، نزیكبوونەوەی كورد و سوننە بۆ هەتا هەتایە نییە چونكە ئەگەر كورد كێشەی حوكمرانی لەگەڵ شیعە هەبێت ئەوە كێشەی خاكی لەگەڵ سوننە هەیە.