کوردستان

10:13 - 07/03/2020

دوو به‌رپرسی گۆڕان ده‌ستبه‌كار ده‌بن‌

پەیسەر پرێس

ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بریكارى دوو وه‌زاره‌ت له‌ پشكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستبه‌كار ده‌بن و فه‌رمانى ده‌ستبه‌كار بوونیان له‌ لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌ته‌وه‌ واژۆ كراوه‌.

كاوه‌ عه‌بدوڵا رێكخه‌ری ژووری حكومه‌ت و په‌رله‌مانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌ په‌یسه‌ر پرێس-ی راگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا بریكاری وه‌زیره‌كانی په‌روه‌رده‌ و ناوخۆ له‌سه‌ر پشكى گۆڕان ده‌ستبه‌كارده‌بن و فه‌رمانه‌كانیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ واژۆكراوه‌.

كاوه‌ عه‌بدوڵا گوتى، بریكاری وه‌زیره‌كانی شاره‌وانی و كاره‌باش به‌م نزیكانه‌ ده‌ستبه‌كار ده‌بن، هه‌ندێك گرفتی كارگێڕی هه‌یه‌ و به‌ چاره‌سه‌ربوونی ئه‌و گرفتانه‌ ئه‌وانیش ده‌ست به‌كارده‌بن.

رۆژی ١٨ی شوباتی ساڵی ٢٠١٨ بزوتنه‌وه‌ی گۆران و پارتی دیموكراتی كوردستان رێككه‌وتنێكی ٣٠ خاڵییان واژۆكرد، ١٨ خاڵی رێككه‌وتنه‌كه‌، تایبه‌ت بوو به‌ پێكهێنانی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ش بزوتنه‌وه‌ی گۆران جگه‌ له‌ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و چوار وه‌زاره‌ت چه‌ند بریكار وه‌زیر و به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی وه‌رده‌گرێت.