کوردستان

11:02 - 07/03/2020

نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ سلێمانى ته‌واو ده‌بێت‌

پەیسەر پرێس

به‌رپرسانى ته‌ندروستى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نن، نه‌خۆشخانه‌ ٦٥ قه‌ره‌وێڵه‌ییەكه‌ى سلێمانى، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا، له‌ سێ رۆژى داهاتوودا كاره‌كانى ته‌واو ده‌بێت و ئاماده‌ ده‌كرێت، بۆ وه‌رگرتنى نه‌خۆش.

شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌، به‌ په‌یسه‌ر پرێس-ی راگه‌یاند، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی كه‌ بۆ توشبووانی كۆرۆنا دروست ده‌كرێت له‌ ٥٠ قه‌ره‌وێڵه‌یه‌وه‌ بۆ ٦٥ قه‌ره‌وێڵه‌ زیاد كراوه‌، له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی داهاتوودا ته‌واو ده‌بێت.

یاوه‌ر گوتیشی:"پێداویستییه‌ پزیشكییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌یشتوون،  ئه‌گه‌ر ژماره‌ی توش بووان به‌ كۆرۆنا كه‌م بێت، زۆر به‌ئاسانی چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژماره‌كه‌ زۆر بێت ناتوانین چاره‌سه‌ریان بكه‌ن". داواشی کرد خه‌ڵك هاوكارییان بێت و پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان بن، خۆیان بپارێزن.