کوردستان

04:23 - 10/03/2020

ئه‌سه‌سه‌رد : كه‌س له‌ناو یەکێتی ناڕازیی نییه‌ تا ئاشتی بکەینەوە‌

پەیسەر پرێس

یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستان، له‌ هه‌نگاوه‌كانى بۆ ته‌واوكردنى په‌یكه‌رى رێكخراوه‌یى به‌رده‌وامه‌، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌ بۆ په‌یسه‌ر ده‌ڵێت، هیچ كه‌س له‌نێو حزبه‌كه‌ى ناڕازى نییه‌، تا بچن ئاشتى بكه‌نه‌وه‌. 

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ په‌یسه‌ر پرێس-ی راگه‌یاند، هیچ كه‌س له‌ناو یه‌كێتی ناڕازیی نییه‌ تا ئاشتی بكه‌نه‌وه‌.

گوتیشى:"هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه‌ ده‌چێت بۆ هه‌ڵبژاردن، وایه‌ هه‌ندێك كه‌س ده‌رده‌چن و هه‌ندێكی تر ده‌رناچن، ئه‌وه‌ی ده‌رنه‌چووه‌ هه‌روه‌ك كادری حزب ده‌مێنێته‌وه‌".

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى به‌رپرسی مه‌كته‌به‌كان و كارگێڕه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵده‌بژێرن.

به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌ر پرێس مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی جگه‌ له‌ هاوسه‌رۆكه‌كان له‌ ١٥ ئه‌ندام پێكدێن، كه‌ نۆ ئه‌ندامیان به‌رپرسی مه‌كته‌به‌كان ده‌بن، پێنج ئه‌ندامیان ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌بن و یه‌ك كه‌سیش ده‌بێته‌ گوته‌بێژی یه‌كێتی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.