02:56 - 12/03/2020
كێ پشتیوانی مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات و كێش دژایه‌تی ده‌كات؟
ریاز مه‌سعودی سەركردە لە هاوپەیمانی سائیرون، بە پەیسرە پرێسی
راگەیاند: ده‌ڵێت ناكۆكی راسته‌قینه هه‌یه له‌نێوان لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆك
وه‌زیران و هه‌ندێك لایه‌ن به‌دیاریكراویش كورد و سوننه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن
كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بمێنێته‌وه و پێیان وایه هۆكاری سه‌ركه‌وتن
ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌مانه كه‌مینه‌ن و زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كان پشتیوانی دیاریكردنی
كه‌سێكی تر ده‌كه‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت.
مه‌سعودی وتیشی: عادل عه‌بدولمه‌هدی خۆی ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه
و له‌كاردوونه‌خراوه‌ته‌وه، له‌پێشه‌كی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه،
دۆخه‌كه گونجاونیه و وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ مه‌رجه‌عیه‌ت و داواكاری خۆپیشانده‌ران
ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه، و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی
په‌سه‌ند كرد بۆیه داواكاریه‌كانی مانه‌وه و گه‌رانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی جێگه‌ی
گومانن.
ئەو سەركردەیە بەپەیسەریشی
وت: ره‌وتی حكمه و هاوپه‌یمانی نه‌سر و ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانی سائیرون گه‌رانه‌وه‌ی
عادل عه‌بدولمه‌هدی ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی
سائیرون ده‌ڵێت له‌ئێستادا گفتومگۆكان له‌نێوان دووبژارده‌دان یه‌كێكیان مانه‌وه‌ی
حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ر و ئه‌وی تریان دۆزینه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی جێگره‌وه‌یه، له‌راستیدا
گه‌رانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی یه‌كێكه له‌بژارده‌كان و خراوه‌ته روو .
ریاز مه‌سعودی راشیگەیاند
: گفتوگۆی نێوان
لایه‌نه‌كان به‌چڕی به‌رده‌وامه و رۆژانه دیدار و گفتوگۆهه‌یه به‌ڵام پێم وایه
له‌واده‌ی ده‌ستوریدا دیاری ناكرێت و 15 رۆژ به‌س نیه چونكه ئه‌گه‌ر لایه‌نه شیعیه‌كانیش
بگه‌نه رێككه‌وتن ده‌بێت ناوه‌كه‌ی بخرێته به‌رده‌م پێكهاته‌كانی تر و سه‌رۆك كۆمار
بۆیه پێم وایه له‌كاتی ده‌ستوریدا ئه‌و پرۆسه‌یه كۆتایی نایه‌ت به‌ڵام ره‌نگه
دوو یان سێ رۆژ دوای واده‌ی ده‌ستوری بتواندرێت كاندیدێك دیاری بكرێت.