کوردستان

01:43 - 23/04/2020

٢٥په‌رله‌مانتار سكاڵا له‌سه‌ر فواد حسێن تۆمار ده‌كه‌ن‌

پەیسەر

بەپێی نوسراوێك كە دەست پەیسەر پرێس كەتووە و ئاڕاستەی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی كراوە، 25 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران سكاڵایان لەسەر فواد حوسێن وەزیری دارایی و بەرێوەبەری گشتی ژمێریاری وەزارەتی دارایی تۆماركردووە.

په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌ڵێن هۆكارى سكاڵاكه‌یان ئه‌وه‌یه‌، زیاتر لە شەش تریلیۆن دیناری وەك موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی رەوانەی كردووە بەبێ ئەوەی هەرێم رێگە بەدیوانی چاودێری دارایی عێراق بدات، وردبینی لە  ژمێرەی كۆتایی هەرێم بكات.