کوردستان

10:50 - 24/04/2020

دوایین لیستى كاندیده‌كانى كازمیى‌

پەیسەر پرێس


دوایین لیستى ناوى كاندیده‌كانى مسته‌فا كازیمى بۆ وه‌زارته‌كانى كابینه‌كه‌ى، چه‌ند گۆڕانكارییه‌كى تێدا كراوه‌، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى شیعه‌ كۆبوویه‌وه‌و بڕیاربوو دواى ٤٨كاتژمێر لایه‌نه‌كان قسه‌ى كۆتایى خۆیان بكه‌ن له‌گه‌ڵ كازمیى.

به‌پێى نوێترین لیست، وه‌زاره‌تێك بۆ كارووبارى ئافره‌تان زیادكراوه‌ و هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌ گرنگه‌كه ‌(ناوخۆ و به‌رگرى) پڕنه‌كراونه‌ته‌وه‌، لیسته‌كه‌ ناوى وه‌زیره‌ كورده‌كانیشى تێدا نییه‌، كه‌ له‌لیستى پێشتر بریتیبوون، له‌ فواد حسێن بۆ وه‌زاره‌تى دارایى، رێزان محه‌مه‌د بۆ شاره‌وانى، خالید شوانى و رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین بۆ داد.

لیستی کاندیدەکان