کوردستان

02:58 - 07/05/2020

کارەساتێکی گەورەتر لە کۆرۆنا هەرەشە لە جیهان دەکات‌

پەیسەر

دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کاریگەریی نەرێنی لەسەر ملیۆنان خەڵک لە سەرتاسەری جیهاندا هەبوو و هێشتاش بەردەوامە، یەکێک لە شارەزایانی کەش و هەوا هۆشداری دا کە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا لەداهاتوودا و دوای تەواوبوونی کارەساتەکە زۆر لە ڤایرۆسی کۆرۆنا خراپتر دەبێت.

 
پیتەر دی مینۆکال بەڕێوبەری سەنتەری کەش و هەوا و ژیان لە شاری لامۆنت بۆ ڕۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەڕیتانی گوتی "چەندنین مانگە وەک هەرەشەیەک لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەڕوانین، دواجاریش پێکوتەیەکی بۆ دەدۆزرێتەوە و کۆتایی دێت و دوای ساڵێک دەگەڕێینەوە باری ئاسایی. بەڵام لە دۆخی گۆڕانی کەش و هەوادا کێشەکە ئاڵۆزتر دەبێت."

گوتیشی "ڕاستە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆ و داخرانی کارگەکانەوە کوالێتی هەوا و ژینگە باشتربووە و پاکبوەتەوە بەڵام ئەمە تەنها گۆڕانکارییەکی بچوکی دۆخێکە کە چەندین سەدەیە لە ئارادایە، واتە دڵۆپێکە لە دەریایەکدا."

بەبڕوای مینۆکال گۆڕانی کەش و هەوا وەک بۆمبێکی تەوقیتکراوە و لەپڕدا دەتەقێتەوە و لەڕێی نەمانی ئاو و وەستانی بەرهەمهێنانی دەخڵودانکاریگەریی نەرێنی لەسەر مرۆڤایەتی دەبێت.

دارستانەکانی ئەمازۆن
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە دووبارە گەشەکردنەوەی دارستانە سووتاوەکانی ئەمازۆن زۆر هێواشتر لەچاو جاراندا ڕوودەدات. گەشەی هێواشیش ئاماژەیە بەوەی گۆی زەوی خەریکە بەهۆی چالاکییە مرۆییە زیانبەخشەکانەوە دەخنکێت.

مینۆکال گوتیشی "تەنانەت ئەگەر بێت و لەمڕۆوە سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی گازی کاربۆنی زیانبەخشیش بوەستێنین، گەرمیی کەش و هەوا هەر ڕوودەدات."

هەروەها توێژینەوەکە هۆشداری لەوبارەیەشەوە داوە "ئەگەری هەیە جیهان لە دۆزەخی کۆرۆنای نوێوە بازبداتە نێو دۆزەخی ڕووخانی کەشو هەوا، ئەگەر بێت و دەسەڵاتەکان ئابوورییەکانیان نەگۆڕن بە ئابووری پاک و بە ئاڕاستەی پاککردنەوەی ژینگەدا کارنەکەن."

ئامارەکانی ئاوی پاکی سەرزەوی
گۆی زەوی ٪٧٥ی بە ئاو داپۆشراوە، ببەڵام ٪٩٧.٥ی ئەو ئاوە ئاوی سوێرە و تەنها ٪٢.٥ی ئاوی پاکە کە بۆ خواردنەوە دەشێت.
لە هەر ڕۆژێکی تەواوی جیهاندا مرۆڤ بڕی ١٠ بلیۆن ئاوی  پاک بەکاردەهێنێت

هاوڵاتییەکی ئاسایی ئەمریکی بڕی ١٠٠ بۆ ١٧٥ گاڵۆن ئاو لە ڕۆژێکدا بەکاردەهێنێت کە لەسەر ئاستی جیهانی دەکاتە بڕی ٤ ترلیۆن مەتر چوارگۆشەی ئاوی پاک لە ساڵیکدا.
کشتوکاڵ بەتەنها ٪٧٥ بۆ ٪٩٠ی ئاوی پاکی هەرێمەکان بەکاردەهێنێت، یەک تەن گەنم پێویستی بە ١٠٠٠ تەن ئاو هەیە.

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی وۆڕلد کاونتس بڕی کاتی ماوەی پێش کۆتاییهاتنی ئاوی سە زەوی دەخەمڵێنێت و ڕایدەگەیەنێت "کاتی کۆتاییهاتنی ئاوی جیهان ماوەی ١٩ ساڵ و ٢٣٧ ڕۆژ و ١٢ کاتژمێری ماوە." ئەو ولەک و کاتژمێرانە بەردەوام لە بژاردندان و بە زوویی بەرەو تەواوبوون دەچن.