کوردستان

02:59 - 08/05/2020

هه‌رێم و به‌غداد دوایین كۆبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن‌

پەیسەر پرێس

ئه‌مڕۆ جارێكی تر كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی له‌به‌غداد ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه‌ و هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عێراق كۆبوونه‌وه‌، ماوه‌ی سێ رۆژه‌ وه‌فدی هه‌رێم له ‌به‌غدایه‌ و تائێستا هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌ر پرێس له ‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه،‌ به‌غداد داوای بڕی داهات و خه‌رجی هه‌رێمی كردووه‌، هه‌روه‌ها داوای ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستانی كردووه‌ و وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێمیش هه‌ردوو داواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێكردووه‌ و له‌گه‌ڵ خۆیان ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و بایۆمه‌تریه‌كانیان بردووه‌، هه‌روه‌ها راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییان پێیه‌ كه‌ باس له‌داهات و خه‌رجی هه‌رێم ده‌كات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌ر پرێس، ئه‌گه‌ر هیچ به‌ره‌وپێش چوونێك نه‌بێت ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه،‌ ئه‌مرۆ وه‌فدی هه‌رێم كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی بهێنێت و بگه‌ڕێته‌وه‌.

له‌دوای وه‌رگرتنی متمانه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ مه‌سرور بارزانی په‌یوه‌ندی به‌ مسته‌فا كازمییه‌وه‌ كرد، وێڕای پیرۆزبایی داوایلێكردووه،‌ یارمه‌تیده‌ری چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد بێت.