کوردستان

03:16 - 08/05/2020

بۆچی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی هەڵوەشایەوە؟‌

پەیسەر پرێس

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌ر پرێس له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێى یه‌كێتی و پارتی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ و هه‌وڵێكى دیكه‌ى نێوان نێچیرڤان بارزانى و كۆسره‌ت ره‌سوڵ هه‌یه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس،  په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتی ئه‌نجامدراوه. بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێكی تر له‌م هه‌فته‌یه‌دا دیاری بكرێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌ر‌ پرێس ده‌ڵێت، بڕیاره‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ سلێمانی به‌ سه‌رۆكایه‌تی لاهور شێخ جه‌نگی كۆببێته‌وه‌، یه‌كێك له ‌ته‌وه‌ره‌كانیش پرسی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی یەکێتی و پارتی‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی هەردوولا ده‌بێت.

به‌هۆی لێدوانی هێمن هه‌ورامی و ئومێد خۆشنا و فراكسیۆنه‌كانی هه‌ردوولا، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی یه‌كێتی و پارتی هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌.