کوردستان

03:22 - 08/05/2020

پارتی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌‌

پەیسەر پرێس

پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق رازى نییه‌، داوای كردووه‌ بگۆڕدرێت به‌ وه‌زیری نه‌وت، به‌ڵام تائێستا شیعه‌كان ئه‌و داواكاریيه‌یان په‌سه‌ند نه‌كردووه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌ر پرێس له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌،  دانه‌نانی وه‌زیری نه‌وت له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه،‌ په‌یوه‌ندی به‌پێداگری پارتییه‌وه‌ هه‌بووه‌، بڕیاریشه‌ تا دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان كاندیدی ئه‌و دوو پۆسته‌ش یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به ‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی متمانه‌ی په‌رله‌مانی وه‌رگرت، بۆ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ و نه‌وت هیچ كاندیدێك پێشكه‌ش نه‌كراوه‌.