کوردستان

08:23 - 24/05/2020

کۆرۆنا لەڕێی ڕووپۆشەکانەوە ناگوازرێتەوە‌

پەیسەر

چەندین وڵاتی جیهان ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانیان بەڕێ كرد، بەڵام ئەمساڵ ئەم بۆنەیە جیاواز لە ساڵانی پێشوەوە و بەبێ کۆبوونەوە و ئاهەنگگێڕانی خێزانیی بەڕێوەدەچێت، ئەویش بەهۆی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆناوە کە بووەتە هی مردنی چەندین هەزار کەس لە جیهاندا.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاگاداری بڵاوکردەوەکە خەڵکی پابەندی ڕێکارەکانی دەوڵەتان بن کە لەپێناو تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیاندا سەپاندوویانە و داوا دەکات هیچ قەرەباڵغییەک دروست نەکرێت و کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکان ئەنجامنەدرێن.

هەروەها ئاماژەشی بەوەدابوو پەلەکردن لە هەنگاوناندا کاریگەری نەرێنی لەسەر گشت ئەو هەوڵانە دەبێت کە تا ئێستا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە گیراونەتەبەر.

هەروەها پەیوەند بە بازاڕکردن و شتکڕینی جەژنەوە هەواڵێکی دڵخۆشکەری بڵاوکردەوە و گوتی " تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە نییە کە بیسەلمێنێت کۆرۆنا لەڕێی ڕووکەش و کەل و پەلی خۆراکییەوە بگوازرێتەوە."

هەروەها ڕایگەیاند کە پابەندبوون بە پاکوخاوێنییەوە لەکاتی دەرچوون بۆ جەژنە پیرۆزەو  بازاڕکردن و هێشتنەوەی مەودای دووری نێوان کەسەکان بە دووری مەترێک گرنگە.
ڕایانگەیاندووە کە لە کاتی بازاڕکردندا دەست بۆ دەم و چاو نەبرێت و هەروەها گوتی باشترە کڕیاران دووربکەونەوە لە کڕینی ئەو خۆراکانەی بەبێ داپۆشین پێشکەشی كڕیاران دەکرێت وەک نان و خۆراکە ئامادەكراوەكان.

بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی نیودەوڵەتی یەدروس ئەدهانوم ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند " گشت وڵاتان دەبیێت هاوکاری یەکتر بکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەم کارەساتە و ئاگاداری دا کە ڕۆژانی داهاتوو ڕەنگە قورس بن بەڵام ئەگەر وڵاتان هاریکاری یەکتر بن ئەوا دەتوانن بەسەریدا سەربکەون."
هەروەها پەیامێکی هیوابەخشی بڵاوکردەوە و گوتی " با هیوا بكەینە دەرمانی ترسەکانمان، یەکگرتوویی دەرمانی دابەشکاریمان بێت و مرۆڤایەتیمان تاکە دەرمانی دژ بە ڤایرۆسەکە بێت."